A Jew from Hawler - جووله‌كه‌ی هه‌ولێر مونیر عوزێر قه‌ساب
مونیر عوزێر قه‌ساب كوردێكی جووله‌كه‌یه و به ئه‌سڵ خه‌ڵكی هه‌ولێره و ئێستا له ئیسرائیل ده‌ژی. مونیر ڕه‌سسامێكی به توانایه و دوو برای تریشی هه‌ر ڕه‌سسامن. مونیر له ساڵی ١۹٢٧ له هه‌ولێر له دایك بووه و ساڵی ١۹٥٠حكومه‌تی عێراق ده‌ری كردن و بۆ ئیسرائیل كۆچیان كرد. به‌شیر سه‌بری بۆتانی سه‌ری لێدا له ماڵه‌كه‌ی خۆی له ئیسرائیل له ساڵی ٢٠٠۹ .و له‌و سه‌ردانه‌دا كچه‌كانی مونیر و كوڕهزاكانیشی له‌وێ بوون
چيرۆكی دانیال قه‌ساب شيوه‌كاريكی كورد سه‌رۆكی ئیسرائیلی سه‌رسام كرد
دانیال كه برای مونیر عوزێر قه‌سابه له ئیسرائیل ده‌ستی به‌خوێندنی زمانی عیبری كرد و پاشان له سه‌ره‌تایی و سانه‌وی بوو به مامۆستای وێنه‌كێشی. ئه‌وه سه‌ره‌رای ئه‌و ره‌وشه سه‌خت و ناخۆشه‌ی ژیانیان له كاتی ژێر خێوه‌تدا نیشته‌جێ بوون و ده‌ژيان،
دانیال عۆزیر قه‌ساب ساڵی 1913 له هه‌ولێر له دایك بووه، ژماره‌ی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی هه‌شت كه‌س بوون. باپیری هارون راوێژكاری ئابووری شای ئێران بوو، بۆیه ئه‌و ناسناوی (شێخ)ی وه‌رگرت و ئه‌و خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی به‌رز بوو له ئێرانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا. ئه‌و كاته‌ی كه شای ئێران مرد، شایێكی تر شۆنی گرته‌وه، كه زۆر رقی له جووله‌كه بوو، ئه‌وسا شێخ هاروون له پۆستی خۆی لابرا. شێخ هاروونیش پشتی ئه‌م رووداوه ناخۆشه، ئێرانی جێ هێشت و كۆچی كرد بۆ عێراق، بۆ حه‌وانه‌وه شاری هه‌ولێری هه‌ڵبژارد.
دانیال له ته‌مه‌نی 3 ساڵییه‌وه ده‌ستی به خوێندنی ته‌ورات كرد. ئه‌و له شه‌ش ساڵییه‌وه ده‌ستی به خوێندنی سه‌ره‌تایی كرد و پاشان خوێندنگای سانه‌وی ته‌واو كرد. پاشان په‌یمانگای مامۆستایانی له به‌غدا ته‌واو كرد و بوو به مامۆستای سه‌ره‌تایی و له یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی سانه‌وی بوو به مامۆستای وێنه‌كێشی و له‌وێ تیپێكی شانۆگه‌ڕی بۆ شاگرده‌كانی دامه‌زراند و شانۆگه‌ڕیی (ئۆتێللۆ)ی شێكسبیری پێشكه‌ش كرد، كه ئه‌وه‌ش بووه هۆی سه‌رنج راكێشانی جه‌ماوه‌رێكی زۆر، ئه‌وسا ئه‌ربیل جلی جه‌ژنی له به‌ر كرد. ئه‌و كاته‌ی كه به‌رێوه‌به‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی زانست شانۆگه‌ڕییه‌كه‌ی بینی، به سه‌رسوڕمانه‌وه داوای له دانیال كرد كه شانۆگه‌ڕیی سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یووبی پێشكه‌ش بكات، پاشان شانۆگه‌ڕییه‌كی له سه‌ر سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یووبی ده‌رهێنا و پێشكه‌شی كرد. ئه‌وه‌ش بوو جێگای شانازی جه‌ماوه‌ر به‌رامبه‌ر به دانیال.
له هه‌ر پشوویه‌كی هاویندا گه‌لێك هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار له به‌غداوه ده‌هاتن بۆ ئه‌ربیل و له‌وێوه به‌ره‌و باكوور ده‌چوون و دانیالیش له‌گه‌ڵیان بوو، بۆخۆیان ده‌چوون بۆ شه‌قلاوه و راوه‌ندوز و بۆ زۆر شۆنی تر كه دیمه‌نه‌كانیان زۆر جوان بوون. یه‌كێك له‌وهونه‌رمه‌نده به‌ناوبانگی شێوه‌كارانه فائق حسن و ئه‌ویتریان جواد سلیم كه له هه‌موو عێراقدا ناسراوه‌ن. ئه‌و هونه‌رمه‌نده شێوه‌كارانه پشتی گه‌شت و سه‌یرانه هونه‌رییه‌كه‌یان، پیشانگایه‌كی تابلۆیان ئاماده ده‌كرد و تێیدا ئه‌و تابلۆیانه‌ی كه له دیمه‌نه‌كانی دڵ ڤه‌كه‌ری كوردستانیان كێشابوو، نمایش ده‌كرد.هاتنی میوانان بۆ پیشانگایه‌كان زۆر بوو و له‌وێ گه‌لێك تابلۆ فرۆشران و چه‌ند مۆزه‌خانه له به‌غدا هه‌ن كه گه‌لێك له‌و تابلۆیانه تاكو ئێستا لایان ماونه‌ته‌وه و نمایش ده‌كرێن.
پشتی مردنی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌م، دانیال به تابلۆیه‌كی زه‌یتی وێنه‌ی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی كێشا، كه فریشته‌یه‌ك مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ به جلوبه‌رگی عه‌ره‌بی فۆلكلۆرییه‌وه ده‌با بۆ به‌هه‌شت. ئه‌و كاته‌ی كه چه‌ند به رپرسێكی حكومه‌ت ئه‌و تابلۆیه‌یان بینی، بڕیاریان دا كه دانیال ئه‌و تابلۆیه پێشكه‌شی مه‌لیك غازی بكات. مه‌لیك غازیش به‌و تابلۆیه زۆر دڵخۆش بوو و بڕیاریدا كه كاتژمێرێكی زێڕین پێشكه‌ش به دانیال بكات، به‌رپرسه‌كان بڕیاریان دا كه دانیال به‌خشین (زماله) وه‌ربگرێ و بۆ خوێندنی هونه‌ری شێوه‌كاری بنێردرێ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات. به‌ڵام ئه‌مه سه‌ری نه‌گرت، چونكه كاتصك كه ده‌ركه‌وت دانیال جووله‌كه‌یه، به‌رپرسه‌كان دانیالیان به (سه‌هیۆنی) تۆمه‌تبار كرد و له بڕیاری ناردنی دانیال بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات په‌شیمان بوونه‌وه.
بنه‌ماڵێكی جووله‌كه ستودیۆیه‌كی بۆ فیلم له به‌غدا دامه‌زراند، ئه‌وسا خه‌ریكی ده‌رهێنانی فیلمێك بوون به ناوی (علیه وعصام)، دانیالیش وازی له كاری مامۆستایه‌تی هێنا و بوو به به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ریی ئه‌و ستودیۆیه. ده‌رهێنه‌رێكی فه‌ره‌نسی له‌و ستودیۆیه‌دا كاری ده‌كرد، زۆر به‌توانا و ژیری دانیال سه‌رسوڕمان بوو، بۆیه به دانیالی گوت، پشتی ئه‌و ببێ به ده‌رهێنه‌ر.كاتصك ئه‌و ده‌رهصنه‌ره وازی له كاری خۆی هێنا، دانیال له شۆنی ئه‌و بوو به ده‌رهێنه‌ری شانۆگه‌ڕیی (جمیل وبپینه) كه له نووسینی (ئه‌حمه‌د شوقی) بوو. كاتێك ده‌ستیان به ده‌رهێنانی شانۆگه‌ڕییه‌كه كرد، كاری دانیال نووسینی سیناریۆی چیرۆكه‌كه، دێزايێی جلوبه‌رگ و دیكۆری سه‌ر شانۆ بوو كه له قه‌سرێك پێك هاتبوو. به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئه‌و رۆژنامانه‌ی رۆژانه ده‌رده‌چوون، زۆر دژایه‌تی دانیالیان ده‌كرد و به سه‌هیۆنی له قه‌ڵه‌میان ده‌دا و داوایان ده‌كرد كه دانیال قۆڵبه‌ست بكری و سزا بدرص، له به‌ر ئه‌مه‌یش دانیال ناچار بوو كه ئیسقاتی ره‌گه‌زنامه‌ی خۆی بكات و له‌عێراقه‌وه كۆچ بكات بۆ ئیسرائیل.
دانیال له ئیسرائیل ده‌ستی به‌خوێندنی زمانی عیبری كرد و پاشان له سه‌ره‌تایی و سانه‌وی بوو به مامۆستای وێنه‌كێشی. ئه‌وه سه‌ره‌رای ئه‌و ره‌وشه سه‌خت و ناخۆشه‌ی ژیانیان له كاتی ژێر خێوه‌تدا نیشته‌جێ بوون و ده‌ژيان، دانیال له سه‌ر كێشانی تابلۆ و به‌شداربوونی له پیشانگاكاندا هه‌ر به‌رده‌وام بوو. یه‌كێك له‌و تابلۆیانه‌ی كه كێشاویه‌تی، باسی ئه‌و ره‌وشه خراپه ده‌كات كه له (مه‌عڤار) بوون، به عه‌ره‌بی پێی ده‌ڵێن (معبره)، له‌وێ دانیال و جووله‌كه كۆچپێكراوه‌كانی تر ژیانیان لێ به سه‌ر ده‌برد. له تابلۆیه‌كه‌دا بارینی باران دیاره و ئاسمان به هه‌ور داپۆشراوه، به‌ڵام له ناو ئه‌و هه‌ور و بارانه‌وه په‌لكه زێڕینه‌یه‌كی ره‌نگ جوان هه‌بوو، كه ئه‌مه‌ش وه‌ك مزگێنی و هێوایه‌كه بۆ ئه‌و ژیانه سه‌خته‌ی ئه‌و كاتیان. دانیال ئه‌و تابلۆیه‌ی پێشكه‌ش به (ئیسحاق بێن تسڤی) كرد كه ئه‌وسا سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل بوو و پێی زۆر سه‌رسام بوو. (راحێل) كه ژنی سه‌رۆك بوو، ئه‌م تابلۆیه‌ی له مۆزه‌خانه‌ی ماڵه‌وه نیشانی میوانان ده‌دا، له‌و كاته‌دا كه سه‌ردانی ماڵه‌كه‌ی سه‌رۆكیان ده‌كرد، خانوویه‌كی دروستكراو له داری ئاسایی بوو، كه‌چی خۆی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تێك بوو. راحێل هه‌ر دووباره‌ی ده‌كرده‌وه ، "هصشتا ئه‌وهونه‌رمه‌نده شێوه‌كاره له ژێر خێوه‌تێكدا ده‌ژی و له تابلۆیه‌كه‌یدا په‌لكه زێڕینه‌یه‌ك دیاره كه سه‌مبۆڵی ئومێدیه‌كه، بۆ پاشه‌ڕۆژێكی رووناكتر.
دانیال له رێكه‌وتی 17-5-2000 كۆچی دوایی كرد
له ژماره‌ی 32 گۆڤاری هه‌ڵبووندا بلاوبۆته‌وه
_____________________________________
(دانیاڵ قه‌ساب) پرۆفایل :
هونه‌رمه‌ندى بلیمه‌تى شارى هه‌ولێر ( دانیال قه‌ساب) به پێشه‌نگى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان له سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیسته‌م داده‌نرێت. هونه‌رمه‌ند له ناوه‌راستى ساڵى 1910 له بنه‌ماڵه‌یه‌كى جوله‌كه له هه‌ولێر له دایك بووه، ته‌مه‌نى گه‌نجییه‌تى خوَى له گه‌ره‌كى قه‌لاَى ناوجه‌رگه‌ى هه‌ولێر به‌سه‌ربردووه، هونه‌رمه‌ند ئه‌و كاته‌ى له ( خانه‌ى ماموَستایانى گوندان) بووه له گه‌ره‌كى روَسته‌میه‌ى به‌غدا، له‌به‌ر ده‌ستى ماموَستاى هونه‌رى ئه‌وىَ خوێندوویه‌تى كه ماموَستاكه‌ى سوورى بووه، ده‌توانین بڵێین ئه‌وه سه‌ره‌تاى هونه‌رى ( دانیال قه‌ساب ) بووه له‌و كاته‌ى كه قوتابى بووه له‌م خانه‌یه، تابلوَى (شه‌رى سه‌لاحه‌ددین ئه‌یوبى) یه‌كێك له تابلوَكانى هونه‌رمه‌نده له‌م خانه‌یه وێنه‌ى كێشاوه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش ئه‌م ماموَستا سوورییه له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ند كاریگه‌رییه‌كى رِاسته‌وخوَى هه‌بووه، له دواى ده‌رچوونیشى له‌م خانه‌یه چه‌ندین تابلوَ و هێلكارى له هه‌ولێر ده‌ركه‌وتن ، به‌لاَم سه‌ره‌تاى كاركردنى هونه‌رى هونه‌رمه‌ند ده‌گه‌رێته‌وه بوَ ئه‌و كاته‌ى له هه‌ولێر ماموَستاى سه‌ره‌تایى بووه، وێنه‌ى قوتابیان و ماموَسٍتاكانى ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ى رِاسته‌وخوَ ده‌كێشا، پیشانگه‌ى هاوبه‌شى بۆ قوتابیان ئاماده ده‌كرد. ده‌ڵێن پێش ده‌ركه‌وتنى كاره‌كانى هونه‌رمه‌ند ( دانیال قه‌ساب) هونه‌رمه‌ندێكى تر له شارى هه‌ولێر كارى هونه‌رى كردووه له سه‌ره‌تاى سالاَنى 1920 كه ناوى ( ئیسحاق هه‌ولێرى) بوو، به‌لاَم هیچ زانیارییه‌ك ده‌رباره‌ى ئه‌م هونه‌رمه‌نده رِوونه‌بوَته‌وه.
ئه‌و قوتابیانه‌ى له‌به‌ر ده‌ستى هونه‌رمه‌ند فێرى په‌روه‌رده‌ى هونه‌رى بوون، كه ئێستا هه‌ندێكیان به هونه‌رمه‌ندانى گه‌وره‌ى شێوه‌كارى كوردى له قه‌له‌م ده‌درێن، وه‌ك هونه‌رمه‌ندان ( رِه‌شید قادر، جه‌واد رِه‌سول ناجى، عه‌بدوڵلا حوسێن كه‌سره، سه‌لاحه‌دین مسته‌فا، فه‌ره‌ج عه‌بو " هونه‌رمه‌ندى ناسراوى عێراقى، ناحووم عوزێر " كه‌براى هونه‌رمه‌ند بوو)، دواى ئه‌وانیش چه‌ند قوتابیه‌كى تر‌ى په‌روه‌رده كرد ئه‌وانیش ( جابیر پیرداود، فه‌ریق سه‌ید جه‌میل، مونیر عوزێر " كه براى دانیال قه‌ساب بوو). ئه‌وه ماوه‌ته‌وه بڵێن ئه‌و قوتابیه هونه‌رمه‌ندانه‌ى كه له‌به‌ر ده‌ستى هونه‌رمه‌ند فێرى هونه‌ر بوون، ئه‌وانیش چه‌ندین هونه‌رمه‌ندیان له شارى هه‌ولێر پێگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش درێژه پێده‌رى هونه‌ره‌كه‌ى ( دانیال قه‌ساب) بوون.
له‌سه‌رده‌ستى هونه‌رمه‌ند له ساڵى 1934، كردنه‌وه‌ى دووه‌م گه‌له‌رى وێنه‌كێشان له شارى هه‌ولێر له نزیك سینه‌ما سه‌لاحه‌ددین، كه خزمه‌تێكى تر‌ى هونه‌رمه‌ند بوو، بوَ هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردوَستانى ئه‌و سه‌رده‌مه له شارى هه‌ولێر.
پێویسته بنه‌ماڵه‌ى هونه‌رمه‌ندى مه‌زن هه‌رگیز له یاد نه‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى جگه له‌و خزمه‌ته گه‌وره‌یه‌ى ( دانیال) ى هونه‌رمه‌ند به شارى هه‌ولێر گه‌یاند، دیاره هونه‌رمه‌ند سىَ براى تریشى شانبه‌شانى خۆى خزمه‌تیان به هونه‌رى شێوه‌كارى كوردى كردووه، جىَ باسه هه‌ر سىَ براكه‌ى هونه‌رمه‌ند وێنه‌كێش بوونه، هه‌ر له‌به‌ر ده‌ستى ( دانیال) فێرى په‌روه‌رده‌ى هونه‌رى كراون، ئه‌وانیش ( شاهێن " وێنه‌كێش و ماموَستاى وێنه بووه، ناحووم " وێنه‌كێش بووه، به‌داخه‌وه ماوه‌ى هونه‌ره‌كه‌ى كه‌م بووه به‌هوَى مردنى به نه‌خوَشییه‌كى كوشنده، مونیر " وێنه‌كێش و ماموَستاى وێنه بووه، سه‌ره‌تا له رواندز وه‌ك ماموَستاى هونه‌رى داده‌مه‌زرێت، ده‌ورێكى بالاَى له پێگه‌یاندنى قوتابیانى شارى ره‌واندز له سالاَنى 1940 بینیوه، دواتریش له قوتابخانه‌ى هه‌ولێرى یه‌كه‌م تا سالاَنى 1948 ده‌مێنێته‌وه، كه دواتر چاوه‌رِىَ ده‌رچوونى بوَ ئیسرائیل ده‌كرد). واته به گشتى خێزان و بنه‌ماڵه‌ى هونه‌رمه‌ند ده‌ورێكى گرنگیان له بزاڤى هونه‌رى شێوه‌كارى عێراق و كوردستان و شارى هه‌ولێر به‌تایبه‌تى بینیوه.
هونه‌رمه‌ند به‌رده‌وام كاركردنى هونه‌رى له هه‌ولێر تا ساڵى 1940، دواتریش په‌یوه‌ندى به گرووپى ( اێدقاْ الفن) له به‌غدا ده‌كات، كه چه‌ندین هونه‌رمه‌ندى گه‌وره‌ى عێراق به‌شداریان تیاكردبوو، وه‌ك ( ئه‌كره‌م شوكرى، جواد سه‌لیم، عه‌بدولقادر ره‌سام، حافز ئه‌لدروبى، شه‌وكه‌ت سلێمان، نه‌زیهه سه‌لیم، ناهده ئه‌لحه‌یده‌رى، نزار سه‌لیم، عه‌تا سه‌برى " له دایك بووى كه‌ركوكه). یه‌كه‌م پیشانگه‌ى هاوبه‌شى (اێدقاْ الفن) له به‌غدا، هونه‌رمه‌ند ( دانیال) یش له‌م پیشانگه‌یه به‌شداربووه، كه له هوَلى بینایه‌ى ( جمعیه الهلال الاحمر) پیشانگه‌كه‌یان كرده‌وه، كاره‌كانیش پێك هاتبوون، له هه‌شتاو چوار تابلوَى رِوَنى و شانزه تابلوَى ئاوى و سىَ تابلوَى پاستیل و پێنج هێلكارى و چوارده جۆرى په‌یكه‌ر و حه‌ڤده كاریكاتوَر. هونه‌رمه‌ند له سێیه‌م پیشانگه‌ى هاوبه‌شى سالاَنه‌ى ( اێدقاْ الفن) له به‌غدا، له‌هوَڵى ( المعهد السقافى البریتانى) له ساڵى 1943 به‌شدارى تیاكردبوو.
له ناوه‌راستى ده‌یه‌ى سالاَنى 1940 هونه‌رمه‌ند له كوَیه وه‌ك ماموَستا دامه‌زراوه‌ته‌وه، كه جموحۆلێكى فراوانى هونه‌رى له‌م ناوچه‌یه گێراوه، هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا هونه‌رمه‌ند چه‌ندین تابلوَى سروشتى كێشاوه، وه‌ك تابلوَى ( ئاغا دزه‌ییه‌كه‌ى گوندى عوبێدى، مناره‌ى چوَلى، ده‌رگاى قه‌لا) و چه‌ند تابلۆیه‌كى تر، كه ئێستا دوو له‌م تابلوَیانه پارێزراون له كتێبخانه‌ى گشتى شارى هه‌ولێر، تابلۆى ئاغاى دزه‌ییه‌كه‌ش له دیوه‌خانێكى نه‌وه‌ى ئه‌م ئاغایه له هه‌ولێر پارێزراوه.
هونه‌رمه‌ند ئه‌و ماوه‌یه‌ى له شارى به‌غدا جێ‌نشین بووه، به تایبه‌تى له كۆتاییه‌كانى 1940 به‌هوَى كاركردنى هونه‌رى له‌گه‌ڵ گرووپه‌كانى ئه‌وىَ، دیاره زوو زووش سه‌رى له هه‌ولێر داوه‌ته‌وه. ( دانیال ) ى هونه‌رمه‌ند به خوَى و بنه‌ماڵه‌كه‌ى له نیوه‌ى سه‌ده‌ى بیسته‌مدا به‌ره‌و ئیسرائیل رِوَیشتوونه، دواى جێگیربوونى، هونه‌رمه‌ند له ئیسرائیل ماوه‌یه‌كى درێژ خایه‌ن به كارى په‌روه‌رده‌یى هونه‌رى له په‌یمانگه‌ى هونه‌ره جوانه‌كانى شارى رِه‌مه‌گان هه‌لساوه، هونه‌رمه‌ند له دواى جێ‌نشین بوونى له ئیسرائیل، به‌رده‌وام كارى هونه‌رى و داهێنانى كردووه و چه‌ندین پیشانگه‌ى تایبه‌تى و هاوبه‌شى كردوَته‌وه، به‌هوَى داهێنانى هونه‌رى و به‌هره‌مه‌ندى جوَراو جوَرى چه‌ند جارێك خه‌لاَتى له‌لایه‌ن سه‌روَكى ولاَته‌كه‌ى پێبه‌خشراوه،
كاره‌كانى هونه‌رمه‌ند به‌هوَى پیشانگه تایبه‌تى و هاوبه‌شه‌كانى له چه‌ند ولاَتێك، بوَیه ئێستا ده‌بینین چه‌ندین شاكارى له موَزه‌خانه‌كانى ( ئه‌مه‌ریكا، ئه‌لمانیا) پارێزراون، جىَ خوَیه‌تى باسى ئه‌وه بكه‌ین كه هونه‌رمه‌ند جگه له كارى شێوه‌كارى له ولاَتى ئیسرائیل، به كارى ده‌رهێنانى سینه‌مایش هه‌ڵساوه، وه‌ك یاریده‌ده‌ر بوَ فلیمى ( مافوورى ئه‌فسوناوى) كه گوزارشت له گه‌رانه‌وه‌ى جوه‌كان بوَ ولاَتى ئیسرائیل ده‌كات.
به‌داخه‌وه هونه‌رمه‌ندى مه‌زن له ئاخرو ئۆخرى سه‌ده‌ى بیسته‌م له به‌رێكردنێكى شكوَداردا له‌شارى رِه‌مه‌گان له ولاَتى ئیسرائیل به خاك سپێردراوه. داهێنانى هونه‌رمه‌ند ( دانیال قه‌ساب) له چه‌ند بوارێكى هونه‌ریدا، به‌تایبه‌تى له هونه‌رى شێوه‌كارى ریالیزمى ئه‌كادیمیدا، وه لێكوَلینه‌وه و به دوا داچوونى هونه‌رمه‌ند بوَ جوانى و سروشت و سه‌ربه‌خۆیى و ئازادى، 84 ساڵى ته‌واو بوو.
تێبینى: زیانیارییه‌ك ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ناوبراو له‌ساڵى (1917- 2001) ژیاوه.
دانا ێلاح: به‌رپرسى راگه‌یاندنى كۆمه‌ڵه
بوَ ئه‌م بابه‌ته سوودم وه‌رگرتووه له:
1- د. فرهاد پیربال، له‌پێناو نووسینه‌وه‌ى مێژووى هونه‌رى ره‌سم له كوردستاندا.
( رامان- ژماره "29 " 5 تشرینى دووه‌م 1998 لاپه‌ره "141 ")
2- م.شێركوَ جه‌لال مامه‌ش، عه‌شقى گه‌رِان به‌دواى هونه‌رمه‌ندێكى وندا.
(kurdistannet) ))26-11-2006 كات 8:13))
3- م. سلێمان شاكر ( چاو پێكه‌وتن " هاوكار رسكن – له مانگى 11-2006- كات 10:30)
4- م. یه‌حیا مه‌رجان ( رامان- ژماره "29 " 5 تشرینى دووه‌م 1998 لاپه‌ره "253 ")
_____________________________________
(A)
Munir Uzear Qassab whose name in hebrew reads as (Meir Uzear Katsav) was born around the year 1927. Munir is painter and his late brother Daniel died in 2000 at the age of 87 was also a good painter and very famous in Iraq. Shani, his other brother, still living in Israel, is also a painter and his late brother Nahoum was a very good painter too.
I went to Munir's home this year. Both his daughters and grandsons were present. He welcomed me and I saw Erbil the capital in his house. He told me "We are from Erbil and our life was wonderful there. We didn't have any problem there. We had good relations with all kurds. I miss the Masief resort, Shaqlawa, Gali Ali Bag and Rawandouz. I miss the fresh cold natural water of Kurdistan. Now I miss also all my friends there. Where is Ihsan Mustafa, Anwar Ali and his brothers, Niyaz Mustafa and Qarani, Fatih Mezhar, Rashid Haj Qadir, Abdul-Wahab, Jabir, and Hashim. I always remember them. They were very dear to me.
We left Kurdistan and made for Israel in 1950. Actually we were deported by the Iraqi authorities. We faced hardship and difficulties. For one the climate in Kurdistan is different from Israel's. Our properties and money were all confiscated. Upon arrival to Israel we had to live for 3 years under tents in a hot weather. Changing your atmosphere and life in that drastic way was very hard. We were living with other jews from Rumenia and Russia who were very strangers to us. I was very often killing the time by drawing paintings about Erbil and Kurdistan. I was also selling them cheap to make a living.
Bashir Sabri Botani
Feb. 2009
(B)
Munir Uzear Qassab was born in Erbil (Hawler) - Iraqi Kurdistan about 1927-1928. I visited him at his home in Ramat Chen - Ramat Gan - Israel.
Bashir Sabri Botani
21-12-2009
Tags //
munir uzear qassab munir uzer qassab jew hawler arbil jewish kurd kurdish kurdistan israel painter masoud barzani
Added: July 30, 2010, 5:22 pm
Runtime: 283.62 | Views: 1568 |
Comments:0