Rating (0 votes):
Not yet rated
Added: 29-07-2010
From:
Nermin
(
Send PM )
(35) |
(0) |
(0)
Description:
سترانبێژی جوولەكە حەداسە یەشووروون
من بە تەنیا خەونێكم ھەیە، ئەویش ئەوەیە، كە كوردستان ببینم/nبەشیر سەبری بۆتانی
ئوورشەلیمی قودس
hunername@hotmail.com/nبەشی 2/nدەربارەی ستران و مۆركە كوردییەكان گوڵاڵەی كوردستان وتی باوكم باسی دەكرد كە سترانە كورییەكان چ فۆلكلۆر بن یان میللی، زۆر كۆن و ڕەسەنن، ھەر سترانێك واتای خۆی ھەیە و چیرۆكێكی تایبەتی بە خۆیەوە دەبینێ. بۆیە من شێت و شەیدایان بووم. و لەم بوارەدا بێجگە لە باوكم، لە بنەماڵەی مەھاباتی وەك ڕۆڤێن، عەمرام و خێزانەكەی مەلكە گەلێك ستران فێر بووم. ھەروەھا دەمەوێ سترانی نوێش (دانراو) ببێژم، بەڵام تاكو ئێستا كەس یارمەتی منی نەداوە... منیش سۆزم دا بە حەداسە ئەوە من چەند سترانێكی فۆلكلۆری، میللی و دانراو بۆت ئامادە دەكەم. ئێدی حەداسە بەم قسەیە زۆر خۆشحاڵ بوو. دەربارەی كاری ھونەری حەداسە وتی من جارجار لە ئیسرائیل لە ئاھەنگە كوردییەكاندا بەشدار دەبم، ھەروەھا لە ئاھەنگە ئیسرائیلییەكانیش و بۆ پرۆژەی داھاتوودا، من داوای یارمەتی بۆ ئالبوومێكی تازە لە مرۆڤێكی وەك تۆ دەكەم و ھیوادارم كە بەو ئالبوومەش بگەم بۆ ئاستێكێ بڵندتر. و دەربارەی ھونەر و ئاھەنگ بە گشتی وتی من ئامادەم كە لە پرۆگرامێكی ھونەریدا بۆ مەبەستێكی خێرخوازی و یارمەتی خێزانە شەھیدەكانیش بەشدار بم. چونكە نەتەوەی كوردی شەلۆمخواز گەلێك شەھیدی داوە و ئێمە چەند خزمەتی خێزانە شەھیدەكان بكەین، بە ڕاستی ھێشتا ھەر كەمە. چونكە ئەم دەستكەوتانە ھەر بە سایەی ئەوانەوە بووە./nو دەربارەی جوولەكەكانی كوردستان وتی ڕەوشی جوولەكەكان لە كوردستان زۆر خۆش بوو و ژیانی دایك و باوكم و خزمەكانمان لەوێ زۆر باش بوو. وەك باس دەكرێ كە كوردە موسلمان و ئێزدییەكان لەگەڵ جوولەكەكان زۆر باش بوون. بۆیە من خۆم بە قەرزاری نەتەوەی كورد دەژمێرم، ھەروەھا دەمەوێ بە چاوی خۆم ئەو ڕێزە و ئەو گەرمییە لای كوردان ببینم.
لە كۆتاییدا گوڵاڵەی كوردستان وتی من زۆر شەلۆم و ڕێزم بۆ كورد و كوردستان ھەیە، ھەروەھا بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیریش و ھیوادارم كە ڕۆژێك لە ڕۆژان لە وڵاتی باب و باپیرانی خۆم بۆ شەلۆم ستران ببێژم. ئێدی سەركەوتن بۆ نەتەوەی كوردی خۆشەویست دەخوازم و بۆ شەلۆم و دیمۆكراتی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ھەر ئاوا بێ كوردستان و یاخوا ھەرێمی كوردستان لە نەتەوەی كوردی شەلۆمخواز ھەر پیرۆز بێ، ئامین. ھەر بەم قسانە گوڵاڵەی كوردستان ھەستی خۆی دەربڕی و دیدارەكە بەم ھیوایە تەواو بوو ھیوادارم كە ئێمە كوردە جوولەكەكانی كوردستان لەو دەستكەوتانە بێبەش نەبین. با مافمان ھەبێ كە ھەستی خۆمان دەرببڕین/nIsraeli Kurdish singer Hadassa Yeshurun in a Kurdish song called Kewa leser Kewaya.
Channels:
Music & Dance
Tags:
اHadassa
yeshurun
Kurdish
Kurd
Kurdistan
Jew
Jewish
Israel
music