Israeli Kurdish Singer - Frida Bak فریده باك
 
Runtime: 3m 40s | Views: 480 | Comments: 0

Add Video To Your Social Bookmarks!
Comment On This Video
 

Please help keep this site FUN, CLEAR, and REAL..
Flag this video : Feature This! - Innappropiate

Video Information
 
Rating (0 votes): Not yet rated
Added: 14-08-2010
From: Nazdar ( Send PM )
(9) | (0) | (0)

Description:
گۆرانی بێژی كوردی ئیسرائیلی فریده باك و گۆرانی ڕێحان. _______________________________________ بەشی (1) سترانبێژێكی ئیسرائیلی بە ڕەگەز كورد ئەو ڕۆژەی كە مردم، بە كوردی لە سەر گۆڕەكەم بسترن! _______________________________________ بەشیر سەبری بۆتانی hunername@hotmail.com _______________________________________ بایەخنەدان بە ھونەرمەندانی كوردە جوەكانی دانیشتووی ئیسرائیل، دیاردەیەكی بەرچاوی ناو ڕاگەیاندنی كوردییە، بۆیە ھەوڵم داوە ئەوە بشكێنم. ئێستاش نموونەیەكی دیكە دەخەمە ڕوو كە دڵ و جەرگی مرۆڤی پێ دەسووتێ، كە لە ناو كوردەكانی ئیسرائیلدا بە دەنگی چیاكانی كوردستان ناسراوە، ناوی لە كوردستان فریشتە ڕووناكی بوو و لە ئیسرائیل بە فریدە سولتانی و فریدە باك ناسراوە و ئێستا لە شاری پێتەخ تیگڤە دەژی. كوردییەكەی فریدە گرانە، بۆیە بە عیبری و ئینگلیزیش قسەم لە گەڵ كرد. فریدە ساڵی 1941 لە‌ سەقز لە دایك بوو. دەربارەی ئەو شارەی ڕۆژھەڵاتی كوردستان دەڵێ "تاكو ئێستا سروشت و خەڵكی ئەم شارەم باش لە بیرە." ھەروەھاش دەڵێ "خێزانەكەمان ساڵی 1950 لە تارانەوە دەركران بۆ ئيسرائيل. حەبیب (یان حاخام) بابی منە و لە تەمەنی 61-ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. ناوی دایكم ڕەحمەیە و ئەویش لە تەمەنی 72-ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. برایەكم ھەیە ناوی یووسفە و تەمەنی 71 ساڵە، كە تا ئێستا بە شێوازی كوردی دەژی." ئاڤی ناوی مێردی فریدە بوو كە چەند ساڵێك لەمەوبەر كۆچی دوایی كرد و سێ كوڕی ھەیە: ئێیال 40-ساڵییە، ساحی 39-ساڵییە و ئۆفێر 35-ساڵییە. دەربارەی كاری باوكی خۆی گۆتی "باوكم لە كوردستان شتومەكفرۆشێكی گەڕۆك بوو، لە سەر كەرێك چیا بە چیا، دۆڵ بە دۆڵ، دەشت بە دەشت، گوند بە گوند و شار بە شار ھەمووی دەگەڕا و لە ئیسرائیل گەلێك چیرۆك و ڕووداوی بۆ دەگێڕاینەوە و دەیگۆت كورد ئاشتیخوازن، میوانحەزن و ھەمیشە ئامادەی یارمەتیدانن." فریدە باسی ڕووداوێكی دوای دەركردنیان لە ئێران و گەیشتنیان بۆ ئیسرائیل دەگێڕێتەوە و دەلێ "ئەو كاتەی گەیشتینە ئیسرائیل، لە فڕۆكەكە دابەزین، باوكم خاكی ئیسرائیلی ماچ كرد، پاشان ئێمەش لە دوای ئەو وامان كرد." ھەر لە گەڵ گێڕانەوەی ئەو بیرەوەریەدا یەكسەر گۆتی "ھیوادارم ڕۆژێك لە ڕۆژان و ھەر بەم شێوەیە خاكی كوردستانی خۆشەویستیش ماچ بكەم، ئەگەر مافی ئەوەم ھەبێ." ھەروەھا باسی خۆشەویستی و ھەردەم زیندوویی یادی كوردستانی لای باوكی خۆیشی كرد و گۆتی "باوكم لەو ڕۆژەی كە گەیشتە ئیسرائیل و تا كۆچی دوایی كردنی ھەر دەیگۆت: "بە قوربانی خاكی كوردستان بم."
Channels: Music & Dance 
Tags: Iseaeli  kurdish  singer  frida  bak  iran  saqiz  seqiz  jewish  kurdistani  jews 

Video URL :
Embed URL: