Rating (0 votes):
Not yet rated
Added: 26-08-2010
From:
Azad
(
Send PM )
(144) |
(0) |
(0)
Description:
كورد و جووله‌كه، پێكه‌وه گرێدراوون
_____________________________________
نووسینی: Julia Duin
_____________________________________
وه‌رگێڕانی: سه‌روه‌ر سالار چوچانی
_____________________________________
http://sarwarkurd.blogfa.com/post-56.aspx
_____________________________________
ته‌مه‌نێكه و چه‌ندین باس و خواس نووسراوه له‌سه‌رئه‌وه‌ی چی به‌سه‌ر ده خێڵی وونبووی ئیسرائیلی‌دا هات..
ئارێل سابار ده‌ڵێ وه‌ڵامه‌كه ئاسانه... سابار نووسه‌ری كتێبێكی تازه‌یه به‌ناوی "به‌هه‌شته‌كه‌ی باوكم: به‌دواداگه‌ڕانی كوڕێكی جووله‌كه بۆ ڕابردووی خۆی له ئێراقی كوردیدا"..
له كتێبه‌كه‌ی دا، سابار ده‌ڵێ "ته‌ورات پێت ده‌ڵێ له كوێ بوون". "ئه‌گه‌ر نه‌خشه‌ی ئه‌و شوێنانه بكێشی، بۆت ده‌رده‌كه‌وێ درووست ئه‌وه كوردستانه".
غه‌ریبه‌كان له‌گه‌ڵ كلتووری ناوچه‌ییدا تێكه‌ڵ ببوون، به‌جۆرێك زمان و نه‌ریتی كوردیان هه‌ڵگرتبوو، كه‌چی به ئارامی قسه‌یان ده‌كرد..له 722 ی پێش زایینه‌وه، ئارامی وه‌ك ئینگلیزیی ئه‌مڕوۆ وابووه.. خودی عیسای مه‌سیح پێی دوواوه، هه‌روه‌ها ئاشووری و بابلییه‌كان و دواتریش فارسه‌كان وه‌ك زمانی كاروباره فه‌رمییه‌كانیان له ئامێزیان گرت..
سه‌ره‌ڕای داگیركاریی ئیسلامیی له سه‌ده‌ی حه‌وته‌مدا، مه‌سیحی و جوله‌كه‌كانی ئێراق زمانی ئارامییان پاراست..له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیستدا 25000 جووله‌كه له ناوچه چیاییه‌كانی نێوان ئێراق و ئێران و توركیا و سووریادا ژیاوون و ژماره‌یه‌كی زیاتریش له به‌غدا و ده‌وروبه‌ری بابلی دێرین بوون..
ئه‌مڕۆكه، ته‌نیا هه‌شت جووله‌كه له ئێراقد ماوون. ته‌نیا له ساڵی 1951 دا، 120 هه‌زار جووله‌كه ئێراقیان به‌جێهێشت..
چی ئه‌و كۆڕه‌وه به‌كۆمه‌ڵه‌ی درووستكرد؟ جیهانی ئیسلامی، دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له 1948 دا پشتیان كرده جووله‌كه‌كانی ووڵاتانی خۆیان.. سابار ئه‌مه له چاوی باوكییه‌وه ده‌بینێ و ده‌یگێڕێته‌وه، كه ساڵی 1938 له زاخۆ ی سه‌ر ڕووباری خابوور له دایك بووه كه ته‌نیا چه‌ند میلێك له توركیا و سووریاوه دووره..
سابار له‌باره‌ی سه‌رده‌می كۆڕه‌وه‌كه‌وه پێی ووتم "تا ئه‌وكاته جووله‌كه‌كان به ئاشتییانه له‌نێوان موسوڵمان و جووله‌كه‌كاندا ده‌ژیان" ،به‌ڵام ئه‌وكات " زه‌مه‌نێك بوو هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵی درووستكردنی ڕق و كینه بوون له‌نێوان ئایینه‌كاندا، به‌ڵام كورد ئه‌و كاره‌یان نه‌ده‌كرد".
ساڵی 2004 له زاخۆ بووم، شاهیدی زنجیره چیا ووشكه‌كان بووم له ناوه‌ندی پله به‌رزه‌كانی گه‌رمای هاویندا، هاوكات له‌گه‌ڵ ڕیزی 5 میلیی ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی ڕیزیان به‌ستبوو له چاوه‌ڕوانیی تێپه‌ربِوون به سنوری توركیادا..
یۆنا سابار، باوكی نووسه‌ری كتێبه‌كه، به‌هۆی كۆچی بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه بۆ ئیسرائیل له‌و ژیانه‌ی ئه‌وێ هه‌ڵكه‌نرا.. دواتر و له ئیسرائیل بووه مامۆستای فێركردنی زمانی ئارامی و پله‌كانی بڕی هه‌تا بووه پرۆفیسۆر له زانكۆی باشووری كالیفۆرنیا.. زانینی زمانی ئارامی، سه‌رنجی زۆرێك له به‌رهه‌مهێنانی سینه‌مای به‌لای یۆنادا ڕ‌اكێشا تا له‌و فیلمانه‌دا له‌باره‌ی ناو‌و ووشه ئارامییه‌كانه‌وه هاریكارییان بكات..
ئارێل سابار نووسه‌ری كتێبه‌كه و كوڕی یۆنا، ئێستا ته‌مه‌نی 37 ساڵه و تا ساڵی 2002ش به‌و پیشه نائاساییه‌ی باوكی خۆشحاڵ نه‌بوو، هه‌تا ئیتر هه‌ستی كرد زۆربه‌ی جووله‌كه ئارامی-زمانه‌كان ئێستا له 70 و 80 كانی ته‌مه‌نیاندان و به‌ره‌و مردن ده‌چن..
ئه‌وكات بۆی ده‌ركه‌وت كاتی ئه‌وه هاتووه چیرۆكه‌كانیان بڵێت.. ئه‌وه‌بوو ساڵانی 2005 و 2006 چوو بۆ زاخۆ و له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا دووا كه كاتی خۆی باوكی ناسیبوونی و هه‌وڵی دا هه‌واڵی ئه‌و پووره‌شی ده‌ست بكه‌وێت كه له سییه‌كاندا ده‌شته‌كییه‌كان ڕفاندبوویان..
خۆشحاڵ بووم كه كه‌سێك ببینم وه‌ك من به‌و دنیا سه‌یره شاد بووبێ، ئه‌مه‌م به نووسه‌ری كتێبی "به‌هه‌شته‌كه‌ی باوكم" ووت..
ئه‌رێل سابار ده‌ڵێ "له باس و خواسی كتێبه‌كه‌دا ویستوومه ئه‌وه پیشان بده‌م، كه كه‌سێك له‌م ته‌مه‌نه‌ی مندا ده‌ڵێ : باوكی من جووله‌كه‌یه‌كی ئێراقی، یان جووله‌كه‌یه‌كی كورد، بووه و من تا ئێستا بێ‌ئاگا بووم له‌و كه‌له‌پووره ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی له‌وێ هه‌مانه". "خۆشیشه خه‌ڵكانێك ببینی كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌ستیان بگاته كلتوورێك كه لێی دابڕاوون، یان كلتوورێك كه شتێكی ئه‌وتۆی له‌باره‌وه نه‌نووسراوه".
ده‌شڵێ كه ئه‌و نه‌یویستووه بایۆگرافییه‌كه‌ی "ته‌نیا كتێبێك بێت بۆ جووله‌كه‌كان". به‌وه‌ی وه‌ك خۆی ده‌ڵێ"به‌شێك له كتێبه‌كه سه‌رنجی مه‌سیحی و خه‌ڵكانێك ڕاده‌كێشێ كه گرنگی به پرسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كورد ده‌ده‌ن.. چه‌ندین كورد به ئیمێل په‌یوه‌ندییان پێوه كردووم و ده‌ڵێن : سوپاست ده‌كه‌ین كه كلتووری ئێمه‌ت نرخاندووه.. له ئه‌مه‌ریكا ، كه‌س لێمان تێناگات"...
سه‌رچاوه: The Washington Times
5ی شوباتی 2009
Channels:
Music & Dance
Tags:
music
and
dance
of
jewish
kurds
in
israel
kurdistani
jews
emigration