Rating (0 votes):
Not yet rated
Added: 20-04-2011
From:
Azad
(
Send PM )
(144) |
(0) |
(0)
Description:
ئاهه‌نگی ژن هێنانی كوردانی سوریا له‌سه‌ر شێوازی دیسكۆ------ هیوا سه‌لیمی: له‌كاتێكدا جیهان یادی ڕۆژی ڕێزگرتنیان له مافی مرۆڤ كرده‌وه، ملیۆنان كورد مافه‌كانیان پێشێلده‌كرێت، به‌تایبه‌ت له سوریا كه به‌شێك له‌كورده‌كان ناسنامه‌ی ئه‌و وڵاته‌شیان لێسه‌ندراوه‌ته‌وه.
ڕۆژی 10ی دێسه‌مبه‌ر ڕۆژی ڕێزگرتن له ڕۆژی جیهانی مافی مرۆڤه، له‌هه‌موو كۆمه‌ڵگاكانی جیهان به كۆنفرانس‌و ئاهه‌نگی جیاجیا ڕێز له‌و ڕۆژه ده‌گیرێت‌و ساڵیادی ڕاگه‌یاندنی جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ به‌رزڕاده‌گیرێت.
گه‌لی كورد به هۆی كۆمه‌ڵێك هۆكاری مێژوویی‌و سیاسی به‌سه‌ر چه‌ندان وڵاتی جیاجیای ناوچه‌كه‌دا دابه‌شكراوه‌و مێژووی كورد له‌هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان پڕه له ئازار‌و دووباره‌بوونه‌وه‌ی پێشێلكاری‌و زه‌وتكردنی سه‌ره‌تایترین‌و بنه‌ڕه‌تیترین مافه‌كانی مرۆڤ.
مێژووی گه‌لی كورد له‌سوریا مێژووێكی لێوان لێوه له بێمافی‌و ئازار‌و ڕه‌نجی ڕۆژانه، به‌وته‌ی ئۆلیویه دوشوته پشكنه‌ری تایبه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه چه‌ند مانگ له‌مه‌وپێش سه‌ردانی سوریای كردبوو، بارودۆخی مافی مرۆڤی كورد له‌و وڵاته بارودۆخێكی به‌ته‌واوه‌تی تایبه‌تی‌و دڵته‌زێنه‌و پێویسته چاره‌سه‌ری خێرا بۆ ئه‌و مه‌سه‌له بدۆزرێته‌وه.
له مافی هاوڵاتیبوون بێبه‌شكراون
هاوڵاتیبوون چه‌مكێكی ئاڵۆزی زانستی كۆمه‌ڵناسییه، به‌ڵام به كورتی ده‌كرێ بووترێ كه مافی هاوڵاتیبوون تێكه‌ڵاوێكه له ئه‌رك‌و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كانی حكومه‌ت‌و هاوڵاتیان له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتر‌و سه‌رجه‌می ئه‌و ماف‌و به‌رپرسیاریه‌تییه دوولایه‌نانه به مافی هاوڵاتیبوون پێناسه‌كراوه.
كورد له سوریا له هه‌موو مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی هه‌ر مرۆڤێك‌و له‌وانه مافی كڕین‌و فرۆشتنی عه‌رزه‌و خانووبه‌ره، خوێندنی بێبه‌رامبه‌ر، كه‌ڵكوه‌رگرتن له ته‌ندروستی گشتی، پاسپۆرت، دامه‌زراندن له كه‌رته حكومه‌تی‌و گشتییه‌كان‌و زۆر مافی دیكه بێبه‌شكراون‌و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵێكی زۆری كوردی ئه‌و پارچه‌ی كوردستان ڕه‌گه‌زنامه‌ی نییه، به زمانێكی‌تر ئاشكرانییه كه له‌باری ڕه‌سمییه‌وه ئه‌وان خه‌ڵكی كوێن‌و له‌چ چوارچێوه‌یه‌كی جوگرافیای مرۆیدا نیشته‌جێن.
بێبه‌شكردنی كوردی سوریا له ڕه‌گه‌زنامه، بۆ ساڵی 1962 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و دواتریش له‌ساڵی 1970و پاش به ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنی حزبی به‌عس، شه‌پۆلێكی به‌رین له سه‌ركوت‌و ته‌عریبی هاوشێوه‌ی حكومه‌تی به‌عسی عێراق له‌و وڵاته ده‌ستیپێكرد‌و كورده‌كانی ئه‌و وڵاته ناویان له لیسته‌كانی سه‌رژمێری‌و ئاماردا ده‌ركێشرا.
ئامارێكی دروست له ژماره‌ی كورده‌كانی سوریا له‌به‌رده‌ستدانییه، به‌ڵام زۆربه‌ی شاره‌زایانی مێژوویی‌و سیاسیی له‌و بڕوایه‌دان كه سوریا 2 تا 3 ملیۆن كوردی هه‌یه‌و شوێنی نیشته‌جێبوونی سه‌ره‌كی ئه‌وان ناوچه‌ی جه‌زیره له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌یه.
هه‌رچه‌نده كورد له به‌شه جیاجیاكانی دیكه‌ی سوریا نیشته‌جێن‌و له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریاش كوردێكی زۆر بوونی هه‌یه. له ساڵانی ڕابردوودا به‌شێك له كورده‌كانی سوریا به‌ناچاری بۆ لوبنان كۆچیان كردوه‌و توانیویانه له‌و وڵاته ڕه‌گه‌زنامه‌ی لوبنانی وه‌ربگرن.
گرتن‌و ئه‌شكه‌نجه زمانی وه‌ڵامدانه‌وه به داواكارییه‌كان بووه
هه‌موو ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره‌كان گرتن‌و ئه‌شكه‌نجه وه‌ك ئامرازێك بۆ ترساندن‌و تۆقاندن به‌كاردێنن‌و حكومه‌تی سوریاش به درێژایی ده‌یه‌كانی ڕابردوو ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی له‌دژی كورد به‌كارهێناوه. پێش له ده‌یه‌كانی 60 بارودۆخی كورد له سوریا باشتربووه‌و ته‌نانه‌ت دوو سه‌رۆككۆماری ئه‌و وڵاته واته فه‌وزی سه‌لۆ و حوسنی زه‌عیم كورد بوون.
هه‌روه‌ها سوریا به هۆی دژایه‌تیكردنی حكومه‌تی توركیا بۆ ساڵانێكی زۆر داڵده‌ی ئه‌و كورده شۆڕشگێڕانه‌ی داوه كه له توركیاوه ڕوویان له‌وێ كردبوو.
له‌گه‌ڵ به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی حكومه‌تی به‌عس له سوریا، شه‌پۆلێكی به‌رین له‌گرتن‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی كورده‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌ستیپێكرد‌و هه‌موو چه‌شنه داواكارییه‌كی كورد به گرتن‌و ئه‌شكه‌نجه وه‌ڵامدرایه‌وه. هاوشێوه‌ی كورده‌كانی باشوور به‌ره‌وڕووی سیناریۆی ته‌عریب‌و ته‌رحیل بوونه‌وه‌و به هه‌زاران كورد له شوێنی نیشته‌جێبوونیان هه‌ڵكه‌نران.
واته ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌عس له وڵاتانی سوریا‌و عێراق كه له ڕه‌گێكی فیكری‌و ئایدۆلۆژی هاوبه‌شه‌وه سه‌رچاوه‌یان ده‌گرت، هاوته‌ریبی یه‌كتر سه‌ره‌تایترین مافه‌كانی مرۆڤ له‌و دوو وڵاته‌و به‌تایبه‌ت كورده‌كانی نیشته‌جێی باشوور‌و ڕۆژئاوایان كرده ئامانج.
له‌و ڕێكه‌وته به‌دواوه گرتن‌و ئه‌شكه‌نجه وه‌ك دوو تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌كی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ تا ئێستا به شێوه‌ی پلان بۆ داڕێژراو به‌كرده‌وه ده‌ردێت‌و ئه‌و سیاسه‌ته له چوارچێوه‌ی ستراتیژی سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كورد له ڕۆژئاوا جێبه‌جێده‌كرێت.
له هه‌فته‌كانی ڕابردوو بۆ جارێكی‌تر گرتنی چالاكوانی مه‌ده‌نی‌و سیاسیی كوردی ڕۆژئاوا به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو‌و پراكتیزه‌كرا‌و به‌ده‌یان چالاكوان به‌شێوه‌ی به‌كۆمه‌ڵ‌و به‌بێ هیچ پاساوێكی یاسایی ڕاپێچی گرتووخانه‌كان كران.
له چه‌ند ساڵی ڕابردوو له‌ژێر كاریگه‌ری كۆمه‌ڵێك فاكته‌ری ناوچه‌یی‌و ناوخۆیی بزووتنه‌وه‌یه‌كی مه‌ده‌نی له ڕۆژئاوای كوردستان شكڵی گرتووه‌و سه‌ره‌ڕای هه‌موو سه‌ركوت‌و گوشاره‌كان كارنامه‌یه‌كی تاڕاده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتووی بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر كردوه.
وه‌ك ساڵانی ڕابردوو پرسی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له ڕۆژئاوای كوردستان شاراوه نییه‌و به هه‌وڵی چالاكوانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی‌و پارته سیاسییه‌كانی ئه‌و پارچه‌یه‌ی كوردستان‌و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆری كوردی دیاسپۆرا، ده‌نگدانه‌وه‌ی جیهانی لێكه‌وتۆته‌وه‌و چیتر گرتن‌و ئه‌شكه‌نجه‌كان به شاراوه‌یی نامێننه‌وه.
له پرۆسه‌ی گرتن‌و ڕاوه‌دونانی كورد پرۆتۆكۆلی ئه‌منی له‌نێوان حكومه‌ته‌كانی توركیا‌و سوریا بوونی هه‌یه‌و به‌ده‌یان جار خه‌باتكارانی سیاسی كورد‌و چالاكوانی مه‌ده‌نی به هاوكاری ئه‌و دوو حكومه‌ته ده‌ستگیركراون‌و ڕاده‌ستی حكومه‌ته‌كانیان كراونه‌ته‌وه. جیا له‌خودی تۆمه‌ته بێبنه‌ماكانی وه‌ك جیاخوازی، هه‌موو یاسا‌و پره‌نسیپه نیۆده‌وڵه‌تییه یاساییه‌كانی په‌یوه‌ست به مافی زیندانی ڕه‌چاوناكرێت‌و ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی حكومه‌تی سوریاش له‌كاتێكدایه كه ئه‌و وڵاته ڕێككه‌وتننامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤی ئیمزا كردوه.
زمانی دایك واتایه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو
زمانی دایك تێكه‌ڵاوی شوناسی هه‌ر مرۆڤێكه‌و خوێندن‌و په‌روه‌رده به زمانی دایك مافی سه‌ره‌تایی هه‌موو مرۆڤه‌كانی جیهانه. له باكوور، ڕۆژهه‌ڵات‌و سه‌ره‌نجام ڕۆژئاوای كوردستان زمانی دایك واتایه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوه‌و ناسیۆنالیزمی ده‌مارگرژی تورك، فارس‌و عه‌ره‌ب مافی به‌هره‌مه‌ندبوونی هاوڵاتی كوردی له زمانی دایك زه‌وتكردووه.
زمانی دایك بۆ كورده‌كانی سوریا وه‌ك هێڵی سووری حكومه‌تی سوریا پێناسه‌ده‌كرێت‌و هه‌ڵگرانی بیرۆكه‌ی داخوازی له‌وشێوه تووشی تووندترین سزاكان ده‌بنه‌وه.
ئێستا له ڕۆژئاوای كوردستان جیا له داواكاری بۆ كۆمه‌ڵێك مافی وه‌ك ئازادی ڕاده‌ربڕین، كۆتایهێنان به سیاسه‌تی ته‌عریب، ئازادی چالاكی سیاسی‌و مافی هاوڵاتیبوون بۆ ئه‌و كوردانه‌ی له‌و مافانه بێبه‌شكراون، داخوازی بۆ خوێندن‌و نووسین به زمانی دایك بۆته داخوازییه‌كی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی كورد له‌و پارچه‌ی كوردستان‌و ساڵانه به ده‌یان ئاكسیۆن‌و كه‌مپین بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له وڵاته جیاجیاكانی ئه‌ورووپا رێكده‌خرێت.__________________________________________
Disco Style Wedding of Syrian Kurds______________________________________Kurds are the largest ethnic minority in Syria making up 10% of the country\'s population. Most of them are Sunni Muslims; there are also Yazidi and Yarsan Kurds in Syria and small numbers of Christians and Alawis. They face routine discrimination and harassment by the Syrian government-------------------
The majority of Kurds in Syria originally came from Turkey in the 1920s. The community in Syria is quite small compared to their compatriots in Iran, Iraq and Turkey. However in the years 1980-1990, Kurds in Syria changed their tactics. During this period, violent clashes of community members with authorities resulted in mass arrests and deaths in 1986 and 1992-------------
Considering that the State department and CIA did not acknowledge the existence of the Kurds in Syria in 1970s and 1980s, Syrian government officially does not acknowledge the existence of Kurds in Syria, and lack of transparent census in Syria; it would be difficult to predicate the true and accurate percentage. According to Kurdistan National Assembly of Syria, Kurds in Syria make-up about 15/20%-----------
Kurds mostly live in a geocultural region in northeastern Syria. This region covers greater part of the governorate of Al Hasakah, a region also inhabited by many Assyrians.. The main cities in this region are Al-Qamishli and Al Hasakah. Another region with significant Kurdish population is Kobany (Ain Al-Arab) in the northern part of Syria near the town of Jarabluss. The Kurdish-inhabited northern and northeastern parts of Syria in Kurdish is called "Kurdistana Binxetê". An area of Kurdish concentration is Kurd-Dagh in the northwest, around the town of Afrin in Aleppo Governorate, a region that extends to the Turkish districts Islahiye and Kırıkhan. Also many Kurds live in metropolitan areas and large cities of the country.
Channels:
Music & Dance
Tags:
kurdish
wedding
syria
disco
wedding
disko
wedding
discotheque
bride
groom
dance
kurdistan
زه
ماوه
ندی
كوردی
سوریا
دیسكۆ