Interview with President of Kurdish Jews in Israel-Jerusalem
 
Runtime: 13m 7s | Views: 1168 | Comments: 0

Add Video To Your Social Bookmarks!
Comment On This Video
 

Please help keep this site FUN, CLEAR, and REAL..
Flag this video : Feature This! - Innappropiate

Video Information
 
Rating (0 votes): Not yet rated
Added: 01-06-2011
From: Azad ( Send PM )
(144) | (0) | (0)

Description:
ئه‌مه یه‌كێكی تره له چاوپێكه‌وتنه ده‌گمه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ كوردانی ئیسرائیل. په‌یامنێری ئازاد نیوز له فه‌ڕه‌نساوه چوو بۆ ئیسرائیل و ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی سازدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كورده جووه‌كان له ئیسرائیل. هه‌ر له‌م چاو پێكه‌وتنه‌دا په‌یامنێری ناوبراو موقابه‌له‌یه‌كی زۆر كورتیش ده‌كا به‌ كوردی له‌گه‌ڵ گه‌نجێكی كوردی ئیسرائیل كه به‌ ئه‌سڵ خه‌ڵكی زاخۆیه./nسه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كورده جووله‌كه‌كان له ئیسرائیل، یودا بن یوسف، ده‌ڵێ كوردێكی زۆر هه‌یه له ئیسرائیل و په‌رش و بڵاون و له شار و دێهاته جیاكانی ئه‌و ووڵاته ده‌ژین و ژماره‌یان له نێوان ٢٠٠ تا ٢٥٠ هه‌زار كه‌س ده‌بێ و ته‌نها له ئۆرشه‌لیم - قودس - نزیكه‌ی ٦٠٠٠٠ كورد ده‌ژی. به‌ڵام تایبه‌ت مه‌ندی‌یه‌ك هه‌یه ده‌رباره‌ی كورده‌كان له ئیسرائیل ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌وا زۆر گوند هه‌یه‌ له ئیسرائیل كه دانیشتووانه‌كه‌ی هه‌ر به ته‌واوی كورده، به هه‌مان شێوه‌ی كوردستان. كورده‌كان مێژوویه‌كی كۆنیان هه‌یه له ئیسرائیل و خانه‌واده‌ی یودا بن یوسف له ساڵانی ١٨٠٠ ی زایینی‌یه‌وه له ئۆرشه‌لایم نیشته‌جێن و خزمه‌تێكی به‌رچاوی كورده‌كانی ئیسرائیلیان كردووه. خاڵی یودا دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌./nیودا بن یوسف ده‌ڵێ ئه‌وان ساڵانه ئاهه‌نگێكی زۆر به ده‌نگ و سه‌دا له ئیسرائیل ساز ده‌ده‌ن بۆ كوردانی ئه‌و ووڵاته و نزیكه‌ی بیست هه‌زار كه‌س ئاماده‌ی ده‌بێ كه له هه‌موو شوێنێكی ئیسرائیله‌وه بۆی دێن. ئێستا ئاهه‌نگه‌كه له پایزی هه‌موو ساڵێك‌دا ده‌كرێ له مانگی ئۆكتۆبه‌ر به‌ڵام ئه‌و ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه كاتی ئه‌سڵی ئاهه‌نگ گێڕانه‌كه مانگی ئاداره هه‌روه‌كوو له كوردستان باوه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مانگی ئادار پڕه له هه‌ندێ ئاهه‌نگ گێڕانی تر له لایه‌ن جووله‌كه‌كانی مه‌غریب كه له‌ ئیسرائیل نیشته‌جێن خاڵی یودا بڕیاری دا كه كورده‌كان جه‌ژنی خۆیان بخه‌نه مانگی ئۆكتۆبه‌ر. ئه‌م جه‌ژنه له ئیسرائیل پێی ده‌ڵێن چه‌ژنی كه‌پره‌شینه كه كاتی خۆی له كوردستانیش هه‌ر یادیان ده‌كرده‌وه./nله پاش گفت و گۆ كردن له‌گه‌ڵ یودا بن یوسف په‌یامنێری ئازاد نیوز چاو پێكه‌وینێكی كورتیش ساز ده‌دا له‌گه‌ڵ كوردێكی ئیسرائیلی ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ كه ناوی - نه‌سیم - ه و به ئه‌سڵ خه‌ڵكی زاخۆیه له ناوچه‌ی بادینان له كوردستان و ئێستا له ته‌ل ئه‌بیب ده‌ژی./nسه‌رۆكی كورده‌كان له ئیسرائیل ووتی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر شاره‌وانی ئۆرشه‌لایم - قودس - ١٠٠ هه‌زار دۆلاری سه‌رف كرد له‌سه‌ر شه‌ره‌فی كورده‌كان بۆ یاد كردنه‌وه‌ی ئاهه‌نگی ساڵانه‌یان و كۆمه‌ڵه‌كه‌یان به نیازه كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی كوردی له ئیسرائیل دابمه‌زرێنن له ڕێگای كه‌یبڵه‌وه بۆ ئه‌و كوردانه‌ی له‌وێ ده‌ژین. ________________________________________ This is another of those rare interviews with Israeli Kurds. The reporter of Azad News travelled from France and conducted this interview with the president of the Kurdish Jews in Israel. During the same interview, the reporter engages in a short conversation with a young Israeli Kurd who comes originally from Zakho (Zaxo)./nThe president of the Kurdish Jews in Israel, Yuda Bin Yousuf, says there is a large number of Kurds living in Israel and they live throughout the country and they number 200,000-250,000 people and in Jerusalem alone there are about 60,000 Kurds. And one interesting thing about the Kurds, he adds, is that there are a lot of villages in Israel that are populated entirely by Kurds just like in Kurdistan. The Kurds have a long history in Israel and the family of Yuda Bin Yousuf emigrated from Kurdistan to Israel and settled in Jersalem in the 19800\'s. His family has helped the Kurds in Israel in a significant way by prserving the Kurdish history and promoting the Kurdish culture. Yuda\'s uncle was the founder of the present Association of Kurdish Jews./nYuda Bin Yousuf said they organise a huge and highly popular festival every year for the Kurds in that country and around 20,000 people come to celebrate from all over Israel. Nowadays the celebrations are held in October but he is quick to point out that the original timing of these celebrations is in March as it is customary in Kurdistan. His uncle, as one of the leaders of the Kurdish community in Israel, shifted the festival from March to October because in Israel March is crammed with events and celebrations by other communities, in particular the Moroccan Jews who number around one million. This festival of Kurdish music, singing and dance (shayee) is called Kaprashina and the Jews used to celebrate it when they were in Kurdistan./nBefore concluding the interview, the reporter of Azad News talks in Kurdish to a young Israeli Kurd aged 26 by the name of Nasim from Zakho (Zaxo) who now lives in Tel Aviv. /nThe president of the Kurdish Jews in Israel pointed out that a couple of years ago the City Council of Jerusalem spent 100,000 Dollars in aid of the annual celebrations of the Kurds. He further confirmed that A Kurdish TV channel will be on air soon for the Kurds in Israel.
Channels: People & Family 
Tags: Israeli  Kurds  Kurdish  Jews  Kurdistani  Jews  Jerusalem  sairana  seyrane  seyrana  saharane  kaprashina  kepreshine  kepreşine 

Video URL :
Embed URL: